كیا و هیۆندای كۆری هه‌زاران ئۆتۆمبێل له‌ بازاڕه‌كان ده‌كشێننه‌وه‌‌

حکومەتی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، فەرمانی وەرگرتنەوەی زیاتر لە 260 هەزار ئۆتۆمبێلی دەرکردووە بەهۆی کەموکوڕی لە دروستکردندا، لەنێویاندا زیاتر لە 180 هەزار ئۆتۆمبێل، کە لەلایەن گروپی مۆتۆرس هیۆندا بەرهەم هێنراون.

وەزارەتی گواستنەوەی كۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، 260 هەزار و 184 ئۆتۆمبێل لە 57 مۆدێل دروستکراون، هاوردەکراون، یان فرۆشراون لەلایەن هیۆندا مۆتۆر، کیا، ستێلانتس کۆریا، بەهۆی کەموکوڕی لە دروستکردنیدا له‌ بازاڕه‌كان ده‌كشێنرێنه‌وه‌.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو ژمارەیە زیاتر لە 180 هەزار ئۆتۆمبێل لە گروپی هیۆندا مۆتۆڕسه‌وه‌ ده‌كشێنرنه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كاندا.

کۆمپانیای هیۆندا مۆتۆرس له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕایگەیاندووە، تا 30ی تشرینی یەکەم 85 هەزار و 355 یەکەی کارەبایی پۆرتێر 2 ده‌كشێننه‌وه‌، بەهۆی مەترسی ئاگرکەوتنەوە و بوونی کەموکوڕی دیزاین كه‌ لە پارچه‌كانی سیستەمی بەڕێوەبردنی پاترییەکانەوە دروست بووه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، کیا کە لقێکی کۆمپانیای هیۆندا مۆتۆرسه‌ لە 30ی تشرینی یەکەمەوە دەست دەکات بە كێشانه‌وه‌ی 54 هەزار و 532 ئۆتۆمبێل لە مۆدێلی بۆنگۆ 3 EV بەهۆی هەمان کەموکوڕی کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە.

مۆدێلەکانی تری هیۆندا مۆتۆر، کە بڕیار وایه‌ له‌ بازاڕه‌كان بكشێنرێته‌وه‌ بریتین لە: توکسۆن بەهۆی کەموکوڕی دیزاین لە پێکهاتەکانی فلتەری سووتەمەنی، هەروەها سێلتۆس لە کۆمپانیای کیا بەهۆی کەموکوڕییەکی هاوشێوە کە دەتوانێت ببێتە هۆی وەستانی بزوێنەرەکە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە