زانایان وردیلە (تەنۆلکە)ی زۆر بچووکیان لە ماددەیەکی بێ زیان دروست کردووە. بیهێنە بەرچاوت وەک تۆزێکی زۆر ورد کە بە چاو نابینرێت. ئەم وردیلانە دەنێردرێنە ناو جەستە و ڕاستەوخۆ دەچنە سەر خانە شێرپەنجەییەکان و پێیانەوە دەنووسێن.
دواتر، ڕووناکییەکی سادە و بێ زیانی (LED) دەخرێتە سەر ئەو شوێنەی خانە شێرپەنجەییەکانی لێیە. ئەمە هەمان جۆری ئەو ڕووناکییەیە، کە لە ئامێرە ئەلکترۆنییەکانماندا هەیە.
کاتێک ڕووناکییەکە بەر وردیلەکان دەکەوێت، گەرمیان دەکات و ئەم گەرمییە تەنها خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبات، بێ ئەوەی هیچ زیانێک بە خانە تەندروستەکانی دەورووبەری بگەیەنێت.
ئەم داهێنانە هێشتا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە، بەڵام هیوا دەبەخشێت کە لە داهاتوویەکی نزیکدا چارەسەرێکی کاریگەر و بێ زیانی لاوەکی بۆ شێرپەنجە بەردەست بێت.
ئامادەکراوە لە لایەن: بەشی زانستیی تاوەری تەندروستی سمارت
