spot_imgspot_img

سبەینێ‌ لە ناوچەیەكی سلێمانی نەوت دابەش دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتوانی شارۆچکەی عەربەت و دەورووبەری ئاگادار دەكەین، كە ڕۆژی شەممە بەرواری ( 1/11/2025) دابەش کردنی نەوت لە ناحیەکەمان دەست پێ ئەکات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتیانەی کارتی نەوتیان ڕادەستی وەکیلەکان کردوە بەمەبەستی نوێ کردنەوە گەڕاوەتەوە و ئەتوانن ڕۆژی هەینی سەردانی وەکیلەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی.

سەبارەت بە پێویستیەکان بۆ وەرگرتنی نەوت دەشڵێت: کارتی پلاستیکی نەوت و بڕی 104 هەزار دیناری پێویستە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە