ئەمینداری یەكگرتوو: ئەندازیارانی ئێمە بەشدار نەبوون لە گەندەڵی

 

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ ئەندازیارانی سنوری مەڵبەندی سلێمانی حزبەكەی ڕایگەیاند: ئەندازیارانی ئێمە ڕێگەیان بەخۆیان نەداوە بەشداربن لەگەندەڵی.

سەڵاحەدین بەهادین لە وتەیەكدا ڕایگەیاند، هەر ئەندازیارە دەتوانێت وڵات ئاوەدان بكاتەوە یا كاول بكات، هەر سەرنشینەی لای خۆیەوە كونێك بكاتە كەشتی، بێگومان ئەنجام غەرق بوونی كەشتیەكەیە، سەربەرزین كە سەرجەم چین و توێژەكانمان لەنێوشیاندا ئەندازیاران بەدڵسۆزی و دەستپاكی و ڕاستگۆی ناسراون و ڕۆژانێكیش بیریان لە خراپ بەكارهێنانی پلە و پۆستەكەیان نەكردۆتەوە لە پرۆژەكاندا، ئەمەش جێگەی شانازیمانە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەدا: لە هەرێمی كوردستان یاسا سەروەر نیە و عەنتەریەت كاری خۆی دەكات، پرۆژەكان بەپێی پلان ئەنجام نادرێن، ناڕێكیەكی زۆر لە جێبەجێكردنیدا دەبینرێت.

وتیشی، “بۆ ڕاستكردنەوەی چەوتیەكانیان ئێمە لەیەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، كۆمەڵێك خەڵكی شارەزا و بەتوانا و بوێر و ئەمانەت پارێزمان دەستنیشان كردووە لەلیستی ژمارە 278 بۆ پەرلەمانی عێراق كە خاوەنی بڕوانامەی باڵان لە بوارە جیاوازەكاندا و پێویستە لەسەر هەموومان كاری دڵسۆزانە و لێبڕاوانە بكەین بۆ سەرخستنیان”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە