spot_imgspot_img

دژەتیرۆر: هێرشی درۆنی نەكراوەتە سەر پیرمام

 

دژەتیرۆری کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ هێرشێكی درۆنی نەكراوەتە سەر قەزای پیرمام و دەنگی تەقینەوەكانیش تەنها مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بووە.

دژەتیرۆری کوردستان- پارتی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی 31ی ئۆکتۆبەری 2025، هەواڵێکی ناڕاست لە هەندێ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەتەوە، کە گوایە لە ڕێگەی درۆنەوە هێرش کراوەتە سەر قەزای پیرمام و دەنگی تەقە بیستراوە.

دەشڵێت: هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەم دەنگۆیە هیچ ڕاستییەکی تیدا نییە و هیچ ڕووداوێکی لەو جۆرەش ڕووی نەداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دەنگی ئەو تەقانەشی بیستراون، مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بووە هیچ جێگەی مەترسی نییە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە