spot_imgspot_img

سودانی: خەرجییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە

سەرۆك وەزیرانی عێراق هیشداری لە بەرزبوونەوەی خەرجییەكانی دەوڵەت و زیادبوونی قەبارەی “كورتهێنانی بودجە” دەدات و دەشڵێت: 2582 پڕۆژە بە بەهای 131 ترلیۆن دینار هی ساڵانی پێشوو تەنانەت 2005 بووە و تەواومان كردوون.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك سەرۆك هۆز ڕایگەیاند، حکومەت تەنها 12 ترلیۆن دیناری لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان خەرجکردووە و توانی دەستکەوتی بەرچاو بەدەستبهێنێت و تەنیا لە بەغدا پڕۆژەمان بۆ هەشت نەخۆشخانە تەواو کرد.

ڕاشیگەیاند، خەرجییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە بەهۆی کورتهێنانی بودجە کە پەرلەمان پەسەندی کرد.

سودانی وتیشی، “خەرجی دەوڵەت لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٥٠ ترلیۆن دینار بووە لە کۆی بودجەی گشتی ٢٢٠ ترلیۆن دینار و دوو هەزار و 582 پڕۆژەی وەستاومان بە میرات وەرگرتووە، کە هەندێکیان بۆ ساڵی 2005 دەگەڕێتەوە، بە کۆی گشتی بەهای 131 ترلیۆن دینار”.

سەرۆک وەزیران جەختیشی كردۆتەوە، حکومەتەکەمان تایبەتمەندییەکانی سیاسەت و پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراقی لەسەر بنەمای قازانجی هاوبەش و بەرژەوەندی هاوبەش و پاراستنی سەروەری خستۆتە ڕوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە