سیاسەتمەدارێكی عێراقی پێی وایە، “حكومەتی داهاتووی عێراق بەسەرپەرشتی نێردەی تایبەتی ترەمپ پێكدێت” و دەشڵێت: لەئێستاوە نرخی كاندیدێكی براوە بە گرنتی گەیشتۆتە 300 دەفتەر دۆلار.
عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراقی و كەسایەتی دیاری شیعە لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (السومریە) دەڵێت: نرخی کاندیدی براوەی گەرەنتی کراو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گەیشتووەتە سێ ملیۆن دۆلار، واتە 300 دەفتەر دۆلار
شابەندەر، پێی وایە، “نێردەی تایبەتی ترەمپ لە عێراق كاریگەری لەسەر پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەبێت، بێگومان ئێرانییەكانیش پەلە ناكەن و سەرەتا تەنیا تەماشا دەكەنگ.
دەشڵێت، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە كابینەی نوێی حكومەت دەڵێت ”ئەمە دانێن ئەوە لابەن” لێرەوە كێشە و ئاڵۆزی گەورە دروست دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، باڵیۆزی ئەمریکا پێی وایە ئیسرائیل ڕێگە خۆش دەکات بۆ دەرکەوتنی مەسیح، هەروەک چۆن هەر شیعەیەک لە نەجەف و کەربەلا چاوەڕێی دەرکەوتنی ئیمام مەهدی (ع) دەکات.
شابەندەر هیواخوازیشە، “سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق لەو چینە بێت، كە دژی سەداح حسێن جەنگاون”.
