spot_imgspot_img

كۆمسیۆن: هەڵبژاردن دواناخرێت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دواناخرێت.

حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆمسیۆن تەواوی ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجستییەکانی بۆ دەنگدانی تایبەت و گشتی تەواو کردوە و هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ناوەندەکانی دەنگدان ئامادەکراون و ستافی سەر سندوقەکانی دەنگدانیش بەتەواوی ڕاهێنیان پێکراوە و ژمارەی کارمەندانی دەنگدان گەیشتوەتە زیاتر لە 230 هەزار کەس.

ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆن، لە رۆژی 8ی مانگی داهاتوەوە واتا ڕۆژێک پێش دەنگدانی تایبەت بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی پێدێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە