پێشەوا هەورامانی باس لە دابەشكردنی مووچە دەكات

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین هیچ بیانوویەک بۆ بەغدا نەهێڵێنەوە و پێش هەڵبژاردن مووچەیەكی دیكە بدەین.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، کاروانی ئاوەدانیی بەردەوامە و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئەقڵییەتێکی دەوڵەتداری سەیری بونیاتنانی هەرێمی کوردستان و پڕۆژەکان دەکات.

ڕاشیگەیاندووە، هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە، چاوەڕوان دەکرێت پێش هەڵبژاردن میزان موراجەعە و 120 ملیاری داهاتی نانەوتیش بۆ بەغدا بنێرێت، بەو ئامانجەی پێش 11ـی 11 کە ڕۆژی هەڵبژاردنە، مووچەی مانگی نۆ بنێردرێت.

وتیشی، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین هیچ بیانوویەک بۆ بەغدا نەهێڵێنەوە و بە خێرایی کارەکانی سەرشانمان جێبەجێ دەکەین بۆ ئەوەی کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردن مووچەیەکی دیکە دابەش بکرێت.

لای خۆشیەوە، رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی رایگەیاندووە: هیچ بیانوویەک بە بەغدا نادەن بۆ دواخستنی مووچە و هەوڵەکان چڕ کراونەتەوە بۆ ئەوەی لە مانگی 11 دوو مووچە بدرێت.

وتیشی، “بەغدا زۆر جار بەڵێنی داوە کە مووچە بنێرێت، کەچی جێبەجێی نەکردووە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە