ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لە نوێترین فەتوادا، فرۆشتنی کارتی دەنگدان بە ناشەرعی ناو دەبات.
عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، فرۆشتنی کارتی دەنگدان و دەنگی ده‌نگده‌ران ده‌بێته هۆی تێكدانی پرۆسەی دەنگدان، بۆیه ئه‌نجوومه‌نی باڵای فەتوا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانییه‌وه، فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان به حه‌رام ده‌زانێت و ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌ده‌ست دێت حه‌رامه.
دەشڵێت: ده‌نگدان ئه‌مانه‌تە و له ئه‌ستۆی هاووڵاتیاندایە و فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان غه‌ش و خیانه‌ته له گه‌ڵ و وڵات و سامانی گشتیی، خراپ به‌كارهێنانی مافێكی شه‌رعی و یاساییه و هاوكاریكردنه بۆ ته‌زویركردن و گه‌یشتنی كه‌سانی ناشایسته و خراپ بۆ په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.
جەختیشی كردۆتەوە، لە ڕووی یاساییەوە بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت، هەر لەم سۆنگەیەوە ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بە ناشەرعی زانیوە.
