spot_imgspot_img

 سعودیە گۆڕانکاری نوێ لە ڤیزای عومرەدا دەکات

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، (30ی تشرینی یەکەمی 2025)، هەندێک گۆڕانکاری تایبەت بە ڤیزای عومرەی ئەنجام دا.

بەپێی بریارەکانی وەزارەتەکە، ئەگەر عومرەکار لە ماوەی 30 ڕۆژ لە بەرواری دەرچوونەکەیەوە نەچێتە ناو خاکی سعودیە، ئەوا راستەوخۆ مۆڵەتی ڤیزاکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.

هاوکات سحودیە بڕیاریداوە، لە هەفتەی داهاتووەوە ئەو بریارە جێبەجێ دەکرێت، کە تێیدا ماوەی بەسەرچوونی ڤیزاکە لە سێ مانگەوە بۆ یەک مانگ لە بەرواری دەرچوونییەوە کەم دەکرێتەوە.

هاوکات ماوەی ڕێگەپێدراوی مانەوەی عومرەکار لە دوای گەیشتن بە سعودیە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و هەروەک خۆی 3 مانگە.

ئەحمەد باجعیفەر، ڕاوێژکاری لیژنەی نیشتمانی عومرە و سەردانیکردن، پێی وایە ئەم بڕیارە کە هەفتەی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیەدایە بۆ زیادبوونی چاوەڕوانکراوی ژمارەی عومرەکاران، بەتایبەتی دوای کۆتایی هاتنی وەرزی هاوین و دابەزینی پلەکانی گەرما لە مەککەی پیرۆز و مەدینە، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە عومرەکاران لە یەک کاتدا لە هەردوو شارە پیرۆزەکەدا قەرەباڵغی دروست نەکەن.

لە سەرەتای وەرزی نوێی عومرەی دەرەوە کە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە، ژمارەی ڤیزا دەرچووەکان گەیشتووەتە سەرووی 4 ملیۆن ڤیزا.

بەمەش وەرزی ئێستای عومرە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات لە ڕووی خواست و ئارەزووی عومرەکارانی دەرەوە لە ماوەیەکی کەمتر لە 5 مانگ لە دەستپێکردنی وەرزەکە، بە بەراورد بە وەرزەکانی پێشوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە