spot_imgspot_img

بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە زەوی وەردەگرن

بە بڕیارێک چەندین پارچە زەوی دیکە بەسەر ژمارەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ی ئۆکتۆبەری 2025، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە دابەشکردنی ژمارەیەکی دیکەی زەوی بەسەر پێشمەرگەدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمرۆ ناوی سودمەندبووانی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێر- دەوروبەر، ئاشکرا دەکرێت.

ئاماژەە بەوەشکراوە، ناو و لیستی ئەو پێشمەرگانەی کە ئەمجارە سودمەند دەبن، ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و ناوەکان لە ڕێگەی لیژنەی وەرگرتنی زەوی، بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێتەوە، ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن، یان لە کاتی هەبوونی هەر کێشە و گرفتێک، سەردانی لیژنەی وەرگرتنی زەوی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، شوێنی دابەشکردن زەوییەکان لە سنووری هەولێر و دەوروبەری دابەشدەکرێن.

  • چۆنیەتی دابەشکردن:

ناو و لیستی پێشمەرگە سوودمەندبووەکان ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.

لەلایەن لیژنەی وەرگرتنی زەوییەوە، ناوەکان بۆ یەکە سەربازییەکان دەنێردرێنەوە.

ئەم پڕۆسەیە جەخت لە پابەندبوونی حکومەتی هەرێم دەکاتەوە بە دابینکردنی سەقامگیریی ژیان بۆ ئەو پێشمەرگانەی کە ساڵانێکی زۆرە خزمەتی دەکەن و بەرگری لە نیشتیمان دەکەن.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە