سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی چین، لەسەر زۆر پرس ڕێککەوتوون.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆکی چین، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە فڕۆکەکەیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و ڕایگەیاند: “لەسەر زۆر بابەت هاوڕاین. دەستبەجێ بڕێکی زۆر لە فاسۆلیای سۆیا و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دیکە دەکڕدرێن. ئەگەر سەرنجتان دابێت سەرۆک شی دوێنێ ڕێگەی دا چین دەست پێبکات. دەستخۆشیم لە چین کرد کە دەستی کرد بە کڕینی بڕێکی زۆر لە فاسۆلیای سۆیا و بەرهەمەکانی دیکە. ئەمە کارێکی زۆر باش بوو”.
ترەمپ، ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا لایەنی چینی پابەندبوونی خۆی دەربڕیوە کە بەچڕی کاربکات بۆ کۆنترۆڵکردنی فێنتانیل و ماددە سەرەتاییەکان، لەبەرئەوە ئەو باجە زیادەیەی ئەمریکا بە ڕێژەی سەدا ٢٠ خستیە سەر چین، کەمکردووەتەوە بۆ سەدا ١٠.
ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو کە هیچ بەربەستێک سەبارەت بە ماددە دەگمەنەکان نەماوە و ڕایگەیاند: “دەتوانم بڵێم ئەمە تەنیا دۆخێک نییە لە ئەمریکا، بەڵکو لە سەرانسەری جیهاندا هەیە. واتا بەردەوام دەبین لە بەرهەمهێنانی ماددە دەگمەنەکانی زەوی و کڕینی ماددە دەگمەنەکان و هەموو شتێکی دیکە، هەروەک لە وڵاتانی دیکەش دەیبینن”.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد زۆر نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ چین سەبارەت بە پێناسە گومرکییەکان و، وتیشی: ”بەربەستی زۆر نەماوە، دانسوتانەکان تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبن و ئومێدەوارین بگەینە ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی”.
