ئاگاداری سیستمی بەرگریتان بن

لێکۆڵینەوەیەک فاکتەرە نوێیەکان دەردەخات کە زیان بە سیستمی بەرگری دەگەیەنن.

لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی نوێ دەریخستووە کە فاکتەرێک هەیە دەتوانێت ببێتە هۆی تێکچوونی کارکردنی سیستمی بەرگری، ئەمەش بەرگری لەش بۆ تووشبوون بە نەخۆشی و هەوکردن زیاد دەکات.

گۆڤاری Nature Immunology ئاماژەی بەوەداوە، کە زانایانی زانکۆی ئیدنبەرە دۆزیویانەتەوە، کەمی ئۆکسجین لە جەستەدا دەتوانێت گۆڕانکاری لە پێکهاتەی DNA لە ناو “خانە نیوترۆفیلەکاندا”، دروست بکات

(نیوترۆفیلەکان (Neutrophils) یەکێکە لە جۆرەکانی خرۆکە سپییەکانی خوێن و بەشێکی گرنگی سیستەمی بەرگری لەش پێکدەهێنن، ئەمانە زۆرترین جۆری خرۆکە سپییەکانن (نزیکەی 50 -70%ی کۆی گشتی خرۆکە سپییەکان) و یەکەمین وەڵامدەرەوەن بۆ تووشبوون بە بەکتریا یان هەوکردن)، ئەو خانانەن بەرپرسیارن لە هێڵی بەرگری یەکەم دژی هەوکردن.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە، ئەم گۆڕانکارییە بۆماوەییانە توانای جەستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان کەمدەکەنەوە، لەوانەیە بەردەوام بن تەنانەت دوای گەڕانەوەی ئاستی ئۆکسجین بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

توێژەران لە لێکۆڵینەوەکەیاندا پشتیان بە شیکردنەوەی نموونەی خوێنی ئەو نەخۆشانە بەستووە کە لە دۆخی بێهۆشیی هەناسەدانی توند چاکبوونەتەوە، جگە لە خۆبەخشەکان کە لە ناوچە بەرزەکانی ئۆکسجینی کەم گەڕاونەتەوە. شیکردنەوەکە دەریخست کە کەمی ئۆکسجین دەبێتە هۆی پرۆسەیەکی گەردیلەیی کە بە “هەڵواسینەوەی هیستۆنەکان” ناسراوە، کە پرۆسەیەکە پێکهاتەی DNA دەگۆڕێت و کاریگەری لەسەر میکانیزمی چالاککردن و ناچالاککردنی جینەکان دەکات.

زانایان ئاماژەیان بەوەداوە، کە ئەم کاریگەرییە تەنها لەسەر خانە نیوترۆفیلە پێگەیشتووەکان سنووردار نییە، بەڵکو بۆ خانە بنەڕەتییەکان لە مۆخی ئێسکدا درێژدەبێتەوە کە لێیەوە سەرچاوە دەگرن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ دووبارە پڕۆگرامکردنەوەیەکی درێژخایەنی سیستمی بەرگری.

توێژەران پێیان وایە؛ ئەم دۆزینەوەیە ڕەنگە هۆکاری بەردەوامبوونی لاوازی بەرگری و تووشبوون بە هەوکردن لە هەندێک نەخۆشدا ڕوون بکاتەوە، تەنانەت دوای چاکبوونەوەیان لە نەخۆشیی سییەکان، تیمەکە هیوادارن کە لێکۆڵینەوەکانی داهاتوو یارمەتیدەر بن لە دۆزینەوەی ڕێگاکان بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئەم گۆڕانکارییانە و گەڕاندنەوەی کارایی سیستمی بەرگری دوای تووشبوون بە کەمی ئۆکسجین.

سەرچاوە: ڕووسیا تودەی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە