بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا سەقامگیر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 25 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 29 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی
