لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس لە هەولێر گیانیان لەدەستدا و بە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێکیشەوە دوو ماڵ سووتان.
درەنگانی شەوی چوارشەممە، بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە نزیک پڕۆژەی ئاسوودە سیتی لە رێگەی هەولێر بۆ کەرکووک بەیەکیاندا دا و ئاگریان گرت.
لە ڕووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
هەر شەوی چوارشەممە، بارهەڵگرێکی نەوت لە گەڕەکێکی بەحرکە ئاگری گرت و بە هۆیەوە دوو ماڵ سووتان.
