لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە بڕێکی زۆر قەرز لەسەر کۆمپانیاکانی مۆبایل کەڵەکەبووە و گەیشتووەتە نزیکەی 429 ملیار دینار.
پەرلەمانتار زوهێر عەبدوڵا فەتلاوی، ڕایگەیاند، کۆمپانیاکانی مۆبایل، بەپێی نووسراوەکانی چاودێری دارایی، هەندێک شایستەیان نەداوە، دواین پارەدان بۆ کۆمپانیاکانیئاسیاسێڵ و عێراقنا لە ساڵی 2022دا بووە کە بڕی 376 ملیار دیناریان داوە، بەڵام هیچ بڕە پارەیەک بۆ ساڵانی 2023 و2024 نەدراوە، لەکاتێکدا کۆمپانیای کۆرەک لە ساڵی 2004ـەوە هیچ پارەیەکی نەداوە.
فەتلاوی ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی بەشداربووانی کۆمپانیاکانی مۆبایل گەیشتووەتە 41 ملیۆن و 350 هەزار بەشداربوو، و دەبێت ئەم ژمارە زۆرە زیادبوونێک لە داهاتە داراییەکانی خەزێنەی دەوڵەتی لەگەڵدا بێت.
لای خۆیەوە غەسان عەیدانی، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمان ڕوونی کردەوە کە “ڕێکارە یاساییەکان لەلای داواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی بەردەوامن بۆ کۆکردنەوەی ئەم پارەیە”.
جەختی لەوەش کردەوە کە هەوڵ هەیە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی پڕۆژەی مۆڵەتی چوارەمی تەلەفۆنی مۆبایل پاش تەواوکردنی هەموو ڕێکارەکان.
