spot_imgspot_img

کۆتایی بە ڕێگەپێدان و مۆڵەتی چەند کەناڵ و دامەزراوەیەک دەهێنرێت

وەزارەتی ڕۆشنبیری کۆتایی بە ڕێگەپێدان و مۆڵەتی ئەو کەناڵ و دامەزراوە میدیاییانە دێنین کە پابەندی یاسا نین.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دووپاتی کردەوە، کە کۆتایی بە مۆڵەتی کارکردنی ژمارەیەک کەناڵ و دامەزراوەی میدیایی دەهێنێت ئەگەر پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان نەبن.

نووسراوەکە، کە واژووی شێروان عەولا خۆرشید، بەڕێوەبەری گشتی بەسەرەوەیە، ئاماژە بە چەند ماددەیەکی یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2010 (یاسای ڕۆژنامەگەری) دەکات و دەڵێت:

ڕێگەپێدانی کارکردنی میدیایی ئەو کەناڵ و پڕۆژە ڕاگەیاندنانەی کە ماوەی (3) سێ ساڵە کار ناکەن یان کارەکانیان ڕاگیراوە، ڕادەگیرێت.

نووسراوەکە داوا لە دامەزراوە میدیاییەکان دەکات کە:

  • پێویستە هەموو کەناڵ و دامەزراوە ڕاگەیاندنەکان لە ماوەی سێ مانگدا ڕێوشوێنی یاسایی بگرنەبەر بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتەکانیان یان نوێکردنەوەی کارەکانیان.
  • ئەو کەناڵانەی پابەند نەبن، “هیچ ماف و دەسەڵاتێکیان نییە لە هەر شوێنێک درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن و وەک بێ مۆڵەت مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە