spot_imgspot_img

وادەی کۆتاییهاتنی بانگەشە ڕاگەیەندرا

 کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی کۆتاییهاتنی بانگەشەی ڕاگەیاند و دەڵێت” ٩ هەزار قوتابخانە دەکرێنە وێستگەی دەنگدان”.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی کۆتاییهاتنی کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقی ڕاگەیاند و هەماهەنگییەکانی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ ئامادەکردنی وێستگەکانی دەنگدان خستە ڕوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ی تشرینی یەکەمی 2025، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن، بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاندووە، لە ڕۆژی 8ـی تشرینی دووەمی داهاتوو کاتژمێر 7ی بەیانیی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سەرتاسەری عێراق کۆتایی پێدێت.

غەلای جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوونی تەواوی لایەنە سیاسییەکان بەم وادەیە و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن کردەوە.

وتەبیژی کۆمسیۆن ڕاشیگەیاندووە، کۆمسیۆن دەستی بە هەماهەنگی کردووە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ وەرگرتنی قوتابخانەکان بە مەبەستی بەکارهێنانیان وەک وێستگەی دەنگدان، کە  نزیکەی 9 هەزار قوتابخانە لە سەرانسەری عێراق وەک ناوەندی دەنگدان دیاریکراون.

وەرگرتنی قوتابخانەکان لە 5ی تشرینی دووەمەوە تا 13ی هەمان مانگ دەکەونە ژێر ڕاسپاردەی کۆمسیۆنەوە.

سەبارەت بە پرسی ڕاگەیاندنی پشوو لە ڕۆژانی هەڵبژاردندا، وتەبێژی کۆمسیۆن ڕوونیکردەوە، بڕیاردان لەسەر پشوو لە دەسەڵاتی کۆمسیۆندا نییە، بەڵکو تەنیا سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانێت ڕۆژانی پشوو دیاری بکات.کۆمسیۆن تەنیا داوای وەرگرتنی قوتابخانەکانی کردووە و باسی پشووی فەرمی نەکردووە.

بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە 11ـی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە