وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دابەش دەکرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دابەش دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە هەر هەمان ڕۆژ، مووچەی مانگی ئاب و مووچەی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٥ ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت، کە لەدوای ٢٠٢٤/٧/١ بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی، لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
