spot_imgspot_img

هەنار دەوامی هەڵەبجە ڕادەگرێت و لیژنەی ئەمنیش چەند شتێک قەدەغە دەکات

بە بۆنەی فێستیڤاڵی هەنارەوە دەوام لە پارێزگەی هەڵەبجە ڕادەگیرێت و لیژنەی ئەمنی پارێزگاکەش هەشت ڕینمایی دەردەکات.

بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، یانزەیەمین فێستیڤاڵی پایز وهەناری هەڵەبجە دەستپێبکات کە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بەو بۆنەیەشەوە ئەمڕۆ نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بڕیاری دا بەبۆنەی بەڕێوەچوونی “فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە” و بەمەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان، سبەینێ پێنجشەممە لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بکرێتە پشووی فەرمی و پشووەکە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە.

لایخۆشیەوە لینژەی ئەمنی هەڵەبجەوە هەشت ڕێنمایی بۆ هاووڵاتیان و میوانانی فێستیڤاڵەکە بڵاوکردەوە و داوای لێکردن پێیانەوە پابەند بن.

ئەمەش ڕێنماییەکانە:

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە