لە گەرمیان؛ چوار ڕاوچی کە ئاسک و کەروێشکیان کوشتووە، دەستگیرکران.
پۆلیسی دارستانی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردوە؛ توانیویانە چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە ئاسکێک و کەروێشکێکیان کوشتووە، دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک و ژمارەی چەک و تەقەمی تۆمەتبارەکاندا گرتووە.
دەشڵێت: لە زیادکردنی ئاشکرادا گۆشتی ئاسک و کەروێشکەکە دەفرۆشن و داهاتەکەی بۆ خەزێنەی حکومەتە دەگەڕێننەوە.

