یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە وەزارەتی دارایی هەرێم لە ئێستادا سەرقاڵی کۆکردنەوە و ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆیە بۆ ئەوەی ڕەوانەی بەغدادی بکات و دەشڵێت: “ئەگەر هەیە لە مانگی 11 دوو مووچە دابەش بکرێت”.
پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بیانووه به‌رده‌وامه‌كانی به‌غداوه نزیكه‌ی دوو مانگ له‌دوایه و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمیش هه‌وڵ ده‌دات هیچ مووچه‌یه‌ك نه‌فه‌وتێت.
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕايگەیاند، هەوڵی تەواو دەدەن لە مانگی 11دا مووچەی مانگەکانی 9 و 10 پێکەوە بنێردرێن، لقی بانکی ناوەندیی عێراقیش لە هەولێر پارەی پێویستی هەیە بۆ دابەشکردنی “دوو مووچە و سێ مووچەش”.
وتیشی، “ئەگەری زۆر هەیە لە مانگی 11 دوو مووچە دابەشبکرێت، مووچەی مانگی 9 لە سەرەتای مانگ و دواتریش مووچەی مانگی 10 دابەش بکرێت”.
جەختیشی کردەوە، بەغدا هیچ بیانوویەکی نەماوە و پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات.
ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر حکومەتی فیدراڵیی عێراق جێبەجێکردووە، لەوانەش هەناردەکردنەوەی نەوت، ناردنی داهاتی ناوخۆ و پاککردنەوەی لیستی مووچە.
ئاشكراشی كرد، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتدا بە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی ڕاگەیاند، هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و پێویستە عێراقیش مووچەکانی ساڵی 2025 بنێرێت.
لای خۆشیەوە، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ میدیاكانی پارتی ڕایگه‌یاندووە، “جوڵه‌كان و هه‌وڵه چڕه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی له‌پێناو نه‌فه‌وتانی هیچ مووچه‌یه‌كه، به به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر خه‌تین له‌پێناو خێراكردنی ڕێككاره‌كان”.
سەرچاوەكە وتویەتی، “ماوه‌ی 10 ڕۆژه سیسته‌می په‌یڕۆڵ كارا كراوه، لیستی مووچه‌ی خانه‌نشینانیش به سیسته‌مه‌كه ئاماده‌كراوه بۆ یه‌كه‌م جار كه ئه‌مه‌ش پڕۆسه‌كه‌ی خێراتر كردووه، سه‌رجه‌م یه‌كه ژمێریارییه‌كان لیستی مووچه‌یان ناردووه بۆ به‌شی ژمێریاری، ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه ماوه وردبینی بكرێت له وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی میزان موراجه‌عه‌ی مانگی 9 كه له قۆناغی كۆتاییدایه، كه له‌ڕێگای شاندی ته‌كنیكییه‌وه ده‌ینێرین بۆ به‌غدا، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌یه كه مووچه‌ی مانگی 9 و 10 له مانگی 11 دابه‌ش بكرێت و هیچ مووچه‌یه‌ك نه‌فه‌وتێت”.
