spot_imgspot_img

ئازارشكێنێك مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەكات

توێژینەوەیەک دەریدەخات، ئازارشکێنی (ترامادۆڵ) کاریگەریی کەمە بەرامبەر بە ئازارە کەم و مامناوەندەکان و زۆر بەکارهێنانی کاریگەریی لاوەکیی مەترسیداریش دروست دەکات.

لەنێو توێژینەوەکەدا زانیارییەکانی 19 تاقیکردنەوە پێشوویان هەڵسەنگاندووە، کە شەش هەزار و 506 خۆبەخش دەگرێتەوە، توێژەران دەڵێن: زیانەکانی ترامادۆڵ لە سوودەکانی زیاترن.

ئێستا لە هەرێمی کوردستان، ترامادۆڵ بەپێی رەچەتەی پزیشک و راوێژی پزیشک دەنووسرێت و دەرمانخانەکان بەبێ رەچەتە بە نەخۆشی نادەن.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری BMJ Evidence-Based Medicine بڵاو کراوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوانەی 2 بۆ 16 هەفتە دەرمانەکەیان وەرگرتووە، ئەگەری تووشبوونیان بە کێشەکانی سییەکان و دڵ زیادبووە.

تەنانەت لێکۆڵینەوەیەکی دیکەی ئەمریکی ئاماژە بەوە دەکات، ترامادۆڵ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، هەر بۆیە دەزگای خۆراک و دەرمان پێشنیاز دەکات، هەمیشە بە ڕاوێژی پزیشک ئازارشکێنەکان بەکاربێن و نابێت راستەوخۆ بۆ ئازاری مامناوەند پەنا بۆ ئازارشکێنی تووند ببەن.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە