spot_imgspot_img

بافڵ تاڵەبانی: مووچەی ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بۆ مامۆستایانی كەركوك دابین دەكەین

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە كەركوكەوە ڕایگگەیاند، كەركوك بە دیموكراسی ڕزگاركراوە نەك بە جەنگ و دەشڵێت: ئەوەی وتمان پارێزگاری كەركوك وەردەگرینەوە و یەكێتییەك دادەنێین، كردمان.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە كەركوك وتی، “وەك ئەوەی وتمان یەكێتییەك دەكەین بە پارێزگار، كردمان و دوو ساڵ پێش ئێستا وتم بەجێتان ناهێڵم و كردمان و وتمان پارێزگاری كەركوك وەردەگرینەوە، كردمان”.

ڕاشیگەیاند، مامۆستایان و فەرمانبەرانی كەركوك لە هەرێمەوە مووچە وەردەگرن، بەڵام سیستمێك دادەنێین تاكو ڕاستەوخۆ لە بەغداوە مووچەیان بۆ بێت و ئیتر یاری بە گوزەرانیان نەكرێت.

وتیشی، “یەكێتی ئێستا لە هەموو كاتێك یەكڕیزتر و بەهێزترە و بەتایبەت لە كەركوك و بەرنامەی مام جەلال بۆ ئەم شارە جێبەجێ‌ دەكەین”.

ئاماژەی بەوەشدا، حزب هەیە دوو كورسی هەیە تا ئێستتا هیچ شتێكی بۆ ئەم شارە نەكردووە و بانگەشەی حزب و كاندیدەكانی لە شوێننی دیكەوە دەكات، كەچی دەڵێت كەركوك وەردەگرینەوە، لە خەڵكی كەركوك دەپرسم لە دوای ڕاپەڕینەوە پارتی چی بۆ كەركوك كردووە؟

جەختیشی كردەوە، كەركوكمان كردە شاری پێكەوەژیان و ڕێز لە مافی هەموو پێكهاتەكان دەگرین و كەركوك بە دیموكراسی ڕزگار كراوە نەك بە جەنگ.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی، “خوێندكارانی كەركوك دەبێت بە كوردی بخوێنن و ئەوەش لە دەستووردا جێگیر كراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە