spot_imgspot_img

ناوی ئەو 7500 فەرمانبەرەی زەویان وەرگرت بڵاوکرایەوە

قۆناغی سێیەمی دابەشكردنی زەوی بەسەر زیاتر لە 7 هەزار و 500 فەرمانبەری شاری هەولێر ڕاگەیەندرا و ناوەکانیان دوای تیروپشک بڵاوکرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار قۆناغی سێیەمی دابەشكردنی زەوی لە سەنتەری شاری هەولێر و عەنكاوە ڕاگەیەندرا.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی ڕایگەیاند، لە ساڵی پارەوە لە هەموو قۆناغ و فەرمانگەكان بە دڵسۆزانە كار لەسەر پرۆسەی دابەشكردنی زەوی كراوە و ئەنجامی زۆر باشی هەبووە، بەتایبەتی لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.

وتیشی: ئەمڕۆ زیاتر لە 7 هەزار و 500 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شاری هەولێر و عەنكاوە دابەش دەكرێت كە لە ڕاستیدا ژمارەی پارچە زەوییەكانیش نزیكەی 14 هەزارە، بەڵام بەشێكی بۆ قەرەبووی خاوەنی زەوی و جووتیارەكانە.

وتیشی: سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و فەرمانگە پەیوەندارەكان كاری زۆر باشیان لەو پرۆسەیەدا كردووە و پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانیش دەكەین.

بۆ بینینی ناوەکان کلیک لێرە بکە

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە