لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە گوندی شێخ لەنگەر-ی سنووری گەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی هاتوچۆی گەرمیان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لەگوندی شێخ لەنگەر-ی ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە جۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا و ماتۆڕ سکیلێک، کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکەبووە کە لە دایکبووی ساڵی 2006ەو، دانیشتووی گوندی شێخ لەنگەرە.

دەشڵێت: لێخوڕی ئۆتۆمبێلکە بەندکراوە بەپێی مادەی 24 هاتوچۆ، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە