فراکسیۆنی یەکگرتوو دژایەتی بۆ پڕۆژەیەک ڕاگەیاند کە پێشکەشی وەزارەتی پەروەردە کراوە بۆ ئەوەی یۆگا وەک وانەیەک لە قوتابخانەکاندا جێگیر بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان دژایەتی خۆی بۆ پڕۆپۆزەڵێک دەربڕی کە ڕۆژی ١٣ی٨ی٢٠٢٥ پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە کراوە بە مەبەستی ئەوەی یۆگا وەک وانەیەکی فەرمی لە قوتابخانەکاندا جێگیر بکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕێکارە کارگێڕیەکانی پڕۆپۆزۆڵەکە تا ئێستا بەردەوامە گەرچی بڕیاری لەسەر نەدراوە، بەڵام فراکسیۆنی یەکگرتوو ڕەتیدەکاتەوە و “پێمان وایە پێچەوانەیە لەگەڵ دیدگا و ڕەسەنایەتی گەلی ئێمە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “داوا لە وەزیری پەروەردە و وەزارەتی پەروەردە دەکەین ئەم پڕۆژەیە رەت بکاتەوەو بەهیچ جۆرێ ڕێگا نەدا بخرێتە ناو وانەکانی خوێندن. ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکگرتوو بەدواداچونمان کردووەو بەدواداچونی جیدی تر دەکەین بۆ ئەم کەیسە”.
