spot_imgspot_img

بوومەلەرزەیەکی دیکەی بەهێز لە هەمان شاری تورکیا ڕوویدا

بوومەلەرزەیەکی دیکەی بەهێز شاری باڵکئەسیری تورکیای هەژاند کە دوێنێش بوومەلەرزەیەکی بەهێزتر لێی دابوو.

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٠:١٠ خولەک بە کاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە قەزای سندرگی سەربە پارێزگای باڵکئەسیر ڕوویدا.

دوێنێش بوومەلەرزەیەکی دیکەی بەهێز کە گوڕەکەی 6،1 پلە بوو بە پێوەری ڕێختەر، هەمان ناوچی هەژاند.

ئەمڕۆش عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی ٦،١ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە قەزای سندرگی سەربە پارێزگای باڵکئەسیر ڕوویدا، هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە.

ئەوەشی خستەڕوو سێ باڵەخانە و دوکانێکی دوو نهۆمی ڕووخاون کە پێشتر بەهۆی بوومەلەرزەیەکی نزیکەی هەمان گوڕ زیانیان بەرکەوتبوو، بەڵام کەسی تێیاندا نەژیاوە.

سەبارەت بە بریندارانی بوومەلەرزەکە، یەرلیکایا ڕایگەیاند: “ئەو زانیارییەی لە وەزارەتی تەندروستیی وەرگرتوومانە ئەوەیە کە دوو حاڵەتی سەردانی نەخۆشخانە هەبووە. ئەویش برینداربوونە بەهۆی ترس و خۆهەڵدانەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە