spot_imgspot_img

وەزیری ناوخۆی تورکیا زیانەکانی بوومەلەرزە بەهێزەکەی ئاشکرا کرد

وەزیری ناوخۆی تورکیا زیانەکانی ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی ئاشکرا کرد کە دوێنێ پارێزگەی باڵکئەسیری هەژاند.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی ٦،١ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە قەزای سندرگی سەربە پارێزگای باڵکئەسیر ڕوویدا، هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە.

ئەوەشی خستەڕوو سێ باڵەخانە و دوکانێکی دوو نهۆمی ڕووخاون کە پێشتر بەهۆی بوومەلەرزەیەکی نزیکەی هەمان گوڕ زیانیان بەرکەوتبوو، بەڵام کەسی تێیاندا نەژیاوە.

سەبارەت بە بریندارانی بوومەلەرزەکە، یەرلیکایا ڕایگەیاند: “ئەو زانیارییەی لە وەزارەتی تەندروستیی وەرگرتوومانە ئەوەیە کە دوو حاڵەتی سەردانی نەخۆشخانە هەبووە. ئەویش برینداربوونە بەهۆی ترس و خۆهەڵدانەوە”.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە