spot_imgspot_img

بافڵ تاڵەبانی: هەر بەڵێنێکمان بەخەڵک دابێت جێبەجێی دەکەین

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر بەڵێنێکمان بەخەڵکە خۆشەویستەکەی خۆمان دابێت جێبەجێی دەکەین، چونکە یەکێتی هێزی جێبەجێکردنی بەڵێنەکان و بەدیهێنانی خواستی هاونیشتمانییانە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی جەختی لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکان کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، لە کۆبوونەوەکەدا هەنگاوەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی و سەرخستنی لیستی 222 تاوتوێکرا و سوپاس و پێزانینی بێپایان ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵک و چین و توێژەکان کرا لە بەرامبەر بەشداریی کارایان لە کەرنەڤاڵەکاندا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “دەستخۆشی و پێزانین ئاڕاستەی سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتی لە بازنە و ئۆرگانەکان کرا، کە خەمخۆرانە و وەفادارانە بۆ رێبازی سەرۆک مام جەلال و خزمەتکردنی زیاتری خەڵک لە ئەرکدان، هەروەها تەواوی هەڤاڵانیش راسپێردران بەرنامە و کارەکانیان زیاتر بخەنە خزمەتی گشتی”.

لای خۆیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، هەر بەڵێنێکمان بەخەڵکە خۆشەویستەکەی خۆمان دابێت جێبەجێی دەکەین، چونکە یەکێتی هێزی جێبەجێکردنی بەڵێنەکان و بەدیهێنانی خواستی هاونیشتمانییانە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە