spot_imgspot_img

كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە كەركوك دامەزرا

 

كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بەناوی “ئوروك” لە شاری كەركوك دامەزرا، كە بە یەكێك لە كارگە گەورەكان دادەنرێت و ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل بەرهەم دەهێنێت.

ئەمڕۆ لە شاری كەركوك، بە سەرپەرشتی ڕێبوار تەها، پارێزگاری شارەكە، بەردی بناغەی كارگەی بەرهەمهێننانی ئۆتۆمبێلی “ئوروك” دانرا.

پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ئوروک دانرا.

ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە گەورەترین پرۆژە پیشەسازیەکانی عێراق، پێشکەوتنی گەورە دەکات لە بواری پیشەسازی نیشتمانی و پاڵپشتی گەشەپێدانی ئابووری دەکات لە پارێزگاری خۆشەویستی کەرکوک و عێراق بە گشتی.

نوێنەری کارگەی ئۆتۆمبێلی ئوروك لە کەرکوک ڕایگەیاند، سوپرایزی گەورەمان دەبێت و ئیلۆن مەسک ئامادە دەبێت بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە.

وتیشی، “ئۆتۆمبێلی ئوروك لە عێراق دروست دەكرێت بە تەكنەلۆجیای پێشكەوتووی جیهانی و پەیوەست دەبێت بە ئینتەرنێتی ئاسمانی سپەیس ئێكس و خاوەنەكەی كە ملیاردێری جیهانی ئیلۆن مەسك-ە ئامادە دەبێت بۆ دەرچوونی یەكەم ئۆتۆمبێلی”.

خاوەنی پڕۆژەکە: کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ئوروک
سەرمایەی پڕۆژە: 300,000,000,000 (سێ سەد ملیار دیناری عێراقی)
ڕووبەری زەوی: ٣٧٥ هەزار مەتر چوارگۆشە
ماوەی دروستکردنی کارگە: ١٨٠ ڕۆژ بە سیستەمی دوو شۆفت
ماوەی دەستپێکردنی بەرهەمهێنان: ٣٦٥ ڕۆژ

وشەی “ئوروك” لە شوێنەوارە مێژووویەكانی شاری كەركوكەوە هاتووە و یەكێكە لە شارە هەر كۆنەكانی سۆمەرییەكان.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە