spot_imgspot_img

قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بڕیاری داوە حزبی خەڵک بێت

سەرپەرشتیاری سكرتاریەتی مام جەلال ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی بڕیاری داوە حزبی خەڵک بێت و خەڵک لە کوێ بێت، یەکێتی لەوێ دەبێت و دەشڵێت: . قەت سەرکردایەتیی یەکێتی وەک ئێستا یەکدەنگ و یەكهەڵوێست نەبووە.

قوباد تاڵەبانی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەی لەسنووری هەولێر ڕایگەیاند، تا چەندین ساڵ لەمەوبەر جەماوەر و ئەندامان و کادرانی یەکێتی بە حەق گلەیی و رەخنەیان لە حزبەکەیان هەبوو کە بۆچی سەرکردایەتییەکەی یەکدەنگ و یەکهەڵوێست نییە، ئەیانوت بۆچی ئەو سەرکردایەتییە لە جەماوەرەکەی دوورکەوتووەتەوە.

ڕاشیگەیاند، “لەم چەند ساڵەدا لەژێر ڕۆشنایی ڕەخنەکانی جەماوەر و کادران، یەکێتی بە سەرۆکایەتیی کاک بافڵ پێداچوونەوەیەکی گەورەی بەخۆیدا کردووەتەوە. قەت سەرکردایەتیی یەکێتی وەک ئێستا یەکدەنگ و یەكهەڵوێست نەبووە”.

وتیشی، “ئێستا سیاسەت و بڕیاری یەکێتی رێک بڕیار و هەڵوێستی کادران و جەماوەرەکەیەتی”.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاری کاک بافڵ و سەرکردایەتییە کە پێداچوونەوەی زیاتر بە ڕێکخستنەکاندا دەکرێت بۆ ئەوەی دەرفەتی هیچ بۆشاییەک نەمێنێت و هەمووان هەست بە کاریگەری بکەن لەناو سیاسەت و رێکخستنەکانی یەکێتی. چونکە یەکێتی بڕیاری داوە حزبی خەڵک بێت و خەڵک لە کوێ بێت، یەکێتی لەوێ دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە