قوباد تاڵەبانی: زۆرینەی خەڵکی ناڕازی ئێستا لە ڕابردوودا یەکێتی بوون

قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر ڕایگەیاند، ڕێژەیەکی گەورەی خەڵک ناڕازین لە شێوازی حوکمڕانی و ئیدارەدان، بەشێکی گەورەی ئەم خەڵکە ناڕازیەش لە ڕابردوودا بنکەی جەماوەری یەکێتی بوون.

قوباد تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لەگەڵ ئەندامانی بازنەکانی هیران و باسرمەی حزبەکەی ڕایگەیاند، رێژەیەکی گەورەی خەڵک ناڕازین لە شێوازی ئیدارەدان و حکومڕانی، ناڕازین لەبەر پەراوێزخران و نادادپەروەری، زۆرینەیەکی گەورەی ئەم خەڵکە ناڕازییە لە ڕابردوودا بنکەی جەماوەری یەکێتی بوون.

دەشڵێت: هەندێکیان لە خەمساردی و بێ بەرنامەیی و ناکۆکی ناوخۆیی ناو یەکێتی ناڕازی بوون و هیوابڕاو بوون لە یەکێتی و بەشدارییان لە هەڵبژاردندا نەدەکرد، هەندێکیشیان هیوایان لەسەر چەند هێزێکی ئۆپۆزسیۆن هەڵچنی و دەنگیان بەوان دەدا.

قوباد تاڵەبانی، ئەوەشی بە ئەندامەکانی حزبەکەی وتووە، “ئەم دابەشبوونەی خەڵکی ناڕازی تەنها لە بەرژەوەندیی پارتیدا بووە، چونکە پارتی نایەوێت هێزێکی گەورە لە بەرامبەر خۆیدا ببینێت و ستۆپی پێ بکات و پێی بڵێت ڕێگە نادەم خەڵک لەبەر هەڵوێستیان پەراوێز بخرێن”.

باسی لەوەشکردووە: ئەگەر پێشتر لە یەکێتی ناڕازی بوون، ئێستا یەکێتی هێزێکی تۆکمە و خاوەن بەرنامەیە، هێزێکە سازش لەسەر خواست و داواکاریی خەڵکی ناڕازی ناکات.

قوباد تاڵەبانی، ڕوو دەکاتە خەڵکانی ناڕازی و دەپرسێت، “ئایا باشتر نییە لە جیاتی دابەشبوون یان بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن، بە دەنگی خۆیان یەکێتی بەهێزتر بکەن کە هێزی پێویستی هەیە لە کوردستان کۆتایی بە پەراوێزخستن بهێنێت و لە بەغدادش کێشەکان چارەسەر بکات؟”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە