کۆمپانیایەکی دیکەی تورکیا گەشتی ئاسمانی بۆ سلێمانی ڕێکدەخات

دوای تورکش ئێرلاین، کۆمپانیای ئەنادۆڵو جێتی تورکیش گەشتی ئاسمانی بۆ سلێمانی و دوو شاری دیکەی عێراق ڕیکدەخات.

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئەی جێت ڕایگەیاند، لە سێی تشرینی دووەمدا گەشتەی ئاسمانییەکانی لە ئەنقەرەوە بۆ بەغدا و دوای ئەویش لە ئیستانبوڵەوە بۆ سلێمانی و لە بەسرەش دەست پێ دەکات.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی کۆمپانیاکە، ئەنادۆڵو جێت لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا، یەکەم گەشتی لە ئەنقەرەوە بۆ هەولێر ئەنجامداوە و گەشتەکانی دوو ڕۆژ لە هەفتەیەکدا (یەکشەممان و پێنجشەممان) بەردەوام دەبن.

کۆمپانیاکە بڕیاریداوە لە سەرەتای مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمدا، گەشتی ڕاستەوخۆ لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵەوە بۆ سێ شاری دیکەی گرنگی عێراق دەست پێ بکات.

هاوکات کۆمپانیاکە گەشتی ئیستانبوڵ بۆ بەغدا کە یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە سێی تشرینی دووەمدا یەکەم گەشتی ڕاستەوخۆ لە ئەنقەرەوە بۆ بەغدا ئەنجام بدات، ئەم گەشتانەش سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا ئەنجام بدرێن (ڕۆژانی دووشەممە، چوارشەممە و هەیینی).

ئەو گەشتانەی کە لە دووی کانوونی یەکەمدا لە ئیستانبوڵەوە بۆ سلێمانی دەست پێ دەکەن، هەفتانە چوار ڕۆژ دەبێت (ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە، شەممە و یەکشەممە).

کۆمپانیاکە لە پێنجی کانوونی یەکەمدا گەشتەکانی لە ئیستانبوڵەوە بۆ بەسرە کە دووەم گەورەترین شاری عێراقە دەست پێ دەکات و، گەشتەکانیش سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا ئەنجام دەدات (ڕۆژانی سێشەممە، هەیینی و یەکشەممە).

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی تورکش ئێرلاینیش بۆ سلێمانی دەستپێبکاتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە