پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکەن و مەرجەکانیشی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سایلۆی سلێمانی داوای لەو جوتیارانە کرد کە گەنمیان ڕادەستی سایلۆکەیان کردووە، سبەینێ سێشەممە، سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

ڕوونیشیکردەوە پارەکە دەدرێتە مامەڵەی کارتەکانی نێوان 736 بۆ 938. بەڵام لە 839ەوە ئەمجارە پارە وەرناگرن.

سایلۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند، پارەی گەنمەکە بەم مەرجانە دەدرێت:

١- پێویستە ئەو جوتیارەی کە گەنمەکەی بە ناوەوە ڕادەستکراوە خۆی ئامادەبێت، یاخود کەسی ئامادەبوو وەکالەتی پێ بێت، بە پێچەوانەوە چەکی کەس نادرێت بە کەس .

٢- کەسی وەرگری چەک پێویستە کارتی نیشتیمانی پێ بێت.

٣- ئەو جوتیارانەی پشتگیری بەشە کشتوکاڵییەکانیان سەروو 50 تۆنە سەردانمان نەکەن لەبەر ئەوەی لەسەر بڕیاری کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتی بەغداد تەنها پارەی ئەو جوتیارانە دابەش دەکرێت کە پشتگیری بەشە کشتوکاڵیەکانیان 50 تۆنە و بەرەوە خوارە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە