کۆمپانیای نۆتێکس ڕۆبۆتیکس، کە کۆمپانیایەکی نوێیە و بارەگاکەی لە پەکینە، ڕۆبۆتێکی مرۆڤئاسای بە ناوی “بومی” (Bumi) نمایش کرد کە نرخەکەی نزیکەی1,400 دۆلارە.
بەرانبەر بەم نرخە، کە نزیکە لە نرخی مۆبایلێکی زیرەکی تایبەتمەندی بەرز، بەکاربەران دەتوانن ڕۆبۆتێکی مرۆڤئاسایان بۆ بەکارهێنانی ناو ماڵ و پەروەردەیی دەست دەکەوێت.
بە پێچەوانەی ڕۆبۆتە پێشکەوتووە گرانبەهاکان، بەرزیی ڕۆبۆتی ئابووریی “بومی” نزیکەی مەترێکە و کێشی نزیکەی 12 کیلۆگرامە.
“نۆتێکس” بە شێوەیەکی تاقیکاری ڕۆبۆتی “بومی” نمایش کرد کە تەنها دەڕوات و سەما دەکات. هەروەها “بومی” ڕووکارێکی بەرنامەسازی (API) پێشکەش دەکات کە ڕێگە بە جێبەجێکردنی ئەرکە پەروەردەیی یان داهێنەرەکان دەدات.
“نۆتێکس” پلانی هەیە کە ڕۆبۆتی “بومی” لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆ داواکردنی پێشوەختە بخاتە بەردەست.
پێش “بومی”، “نۆتێکس ڕۆبۆتیکس” شارەزایی خۆی لە ڕێگەی بەشداریکردنی لە یەکەم پێشبڕکێی نیوە ماراسۆنی جیهانیی ڕۆبۆتەکان بە مۆدێلی “N2” نمایش کرد، کە یەکێک بوو لەو چوار ڕۆبۆتە پێشبڕکێکارەی کە پێشبڕکێکەیان تەواو کرد.
