spot_imgspot_img

سودانی بۆ تەوتینی مووچە بڕیارێكی دیكەی دەركرد

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی تایبەت بە چالاك كردنی سیستمی وەبەرهێنان و هەلی كار بڕیاری دا بە “تەوتین كردنی مووچەی كارمەندان و كرێكارانی كەرتی تایبەت” و ڕایدەگەیەنێت، هاندان و ئیمتیاز دەدەن بەو پڕۆژانەی پابەندن بە دامەزراندنی هاووڵاتی عێراقی و تەوتین كردنی مووچەكانیان.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک دەکات سەبارەت بە چالاککردنی سیستەمی وەبەرهێنان، بەرەوپێشبردنی گەشەپێدان و دامەزراندنی هێزی کار.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سودانی جەختی کردەوە، كە کە حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی دیدێکی ڕوون بە ئامانجی ڕێکخستنی بازاڕی کار، فراوانکردنی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، بەرزکردنەوەی متمانە بە ئابووری نیشتمانی و گۆڕینی وەبەرهێنان بۆ بزوێنەرێکی کاریگەر بۆ دامەزراندن و شایستەکردنی گەنجان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان. ئەمەش بەشدار دەبێت لە کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و دروستکردنی هەلی کاری ڕاستەقینە و بەردەوام لەناو پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە ڕێگەی هاوبەشییەکی یەکگرتوو لە نێوان حکومەت و کەرتی تایبەت و پشتیوانیکردنی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا چەندین دەرئەنجامی جێبەجێکردن پەسەندکران، دیارترینیان:
– دەستپێشخەری نیشتمانی وەبەرهێنان و دامەزراندن بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت، بۆ ئەوەی وەک چوارچێوەیەکی گشتگیر بۆ هەموو هەوڵەکان بە ئامانجی پێشخستنی دامەزراندنی نیشتمانی لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بەشداریکردن لە کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری.

– پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەت و لەخۆگرتنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی سیستمی وەبەرهێنان و چاودێریکردنی ڕێژەی دامەزراندنی نیشتمانی. ئەمەش دامەزراندنێکی بەرچاوی گەنجان لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکانی وەبەرهێناندا مسۆگەر دەکات، و وەبەرهێنەران پابەند دەکات بە جێبەجێکردنی میکانیزمی ڕوون بۆ بەرزکردنەوەی بەشداریکردنی لێهاتووییە نیشتمانییەکان لە بازاڕی کاردا.

– پەسەندکردنی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی یەکگرتوو کە کۆمسیۆنی نیشتمانی وەبەرهێنان و وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و تەندروستی و بانکی ناوەندی عێراق بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بۆ بەڵگەنامەکردنی داتای کرێکاران لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان و بەستنەوەیان بە بیمەی کۆمەڵایەتی و تەندروستی.

– فراوانکردنی بازنەی تەوتینی مووچە بۆ سەرجەم کرێکارانی کەرتی تایبەت لە چوارچێوەی سیستەمی بانکی نیشتمانیدا، بە سەرپەرشتی بانکی ناوەندی و کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکان.

– پێدانی هاندان و ئیمتیاز بەو پڕۆژانەی پابەندن بە دامەزراندنی عێراقیەکان و خۆجێکردنی “تەوتین” مووچەکانیان. ئەم پڕۆژانە بڕوانامەی “پڕۆژەی نیشتمانی بەرپرسیار لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە”یان پێدەبەخشرێت لە ژێر چاودێری سەرۆکی حکومەت. جگە لەوەش، هاندان دەدرێت بە کرێکارانی کەرتی تایبەت، هاوشێوەی ئەوانەی لە کەرتی حکومەتدا دامەزراون، بۆ بەرزکردنەوەی یەکسانی کار و هاندانی تێکەڵبوون بە بازاڕی کاری نیشتمانی.

– دەستپێکردنی بەرنامەی نیشتمانی ڕاهێنانی پیشەیی و تەکنیکی، بە هاوکاری کۆمسیۆنی وەبەرهێنانی نیشتمانی، وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە پاڵپشتی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانجی شیاوکردنی کادیرانی عێراقی بەپێی نوێترین تایبەتمەندی و ستانداردی نێودەوڵەتی. ئەمەش دڵنیایی دەدات لەوەی کە دەتوانن بە شێوەیەکی کارا بچنە ناو بازاڕی کار و پێداویستییەکانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بۆ کارامەیی نیشتمانی تایبەتمەند دابین بکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە