لە هەڵەبجە ماتۆڕسکیلێک لە منداڵێک دەدات و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا و پۆلیسی پارێزگاکەش دەڵێت: بە بڕیاری دادوەر شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە راگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئازادی لە ناحیەی سیروان ماتۆڕسکیلێک لە منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ دەدات و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی یاسایی 24ـی هاتووچۆ راگیراوە و پەراوی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوەتەوە.
هاتووچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە: لە گەڕەکی ئازادی لە ناحیەی سیروان ماتۆڕسکیلێک خۆی بە منداڵێکدا کیشاوە، بەهۆیەوە (ئێلا دیاری قادر)ی تەمەن 3 ساڵ گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەش کە تەمەنی 21 ساڵە دەستگیرکراوە.
