spot_imgspot_img

مەلا مەزهەر لەسەر هەڵبژاردن هاتە دەنگ

مامۆستایەکی ئاینیی داوایەک لە ئەوقاف و ئیتیحادی علماء دەکات و دەڵێت”ئەو مامۆستایانەی خۆیان پاڵاوتووە بەرگ و پۆشاکی مەلایەتی داماڵن”.
مەلا مەزهەر خۆراسانی، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت، داوا لە ئەو مامۆستا ئاینیانە دەکەم کە خۆیان پاڵاوتووە بۆ هەڵبژاردن بەرگ وپۆشاکی مەلایەتی لەخۆیان داماڵن تادوای بانگەشەو هەڵبژاردن،
ئاماژەی بەوەشداوە، خەڵکی بێوێژدان بۆ مەرامی بۆگەنیوی خۆیان وحزبەکانیان ناوی خۆتان ناهێنن وسوکایەتی بەخودی خۆتان ناکەن وەک دڕندە هێرش دەکەنە سەر جبەو مەندیل ووشەی مەلایەتیتان، بەمەش هەموو زانایان ومامۆستایانی ئاینی ئازار دەچێژن وناڕەحەت دەبن، چونکە سوکایەتیی بەتەواوی ئەوتوێژە پیرۆز و موبارەکە دەکرێت
لە خیلالی بانگەشەو ڕێکڵامەکانتان لە ڕاگەیاندن وتۆڕە کۆمەڵایەتیە کان.
مەلا مەزهەر داوایەک ئاڕاستەی وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایان دەکات و دەڵێت”حەق وایە ئەوقاف وئیتحادی علماء لێژنەیەکی چاودێر دابنێت هەمو ئەوانەی بەرگی مەلایەتیان پۆشیوەو ساختەن بدرێنە دادگاو ئاشکرایان بکەن کە ئەمانە مەلانین”.
هاوکات جەختیشدەکاتەوە، کە ئەو کەسانەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سوکایەتی بە مەلا و زانایان دەکەن و تەشهیریان پێ دەکەن مەعلومات وبەڵگە نامەکانیان کۆبکاتەوە و بیان داتە دادگاو بەسزای خۆیانیا بگەیەنن.
لەکۆتایدا مەلا مەزهەر دەڵێت، پێویستە ئەوەش بزانن کە کاندیدەکان وحزبەکان بەتێکرا هەموو مامۆستایانی ئاینیان لەخۆیان و لە حزبەکانیان تۆراندووە و وهەرگیز دەنگ ومتمانەی ئەوان بە ئێوە نادرێت بۆ ئاگاداریتان.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە