جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەركەوتنی پڕۆسەی چارەسەری و ئاشتی دەبێتە هۆی بووژاندنەوەی گوندەكان و دەشڵێت: پێویستە پێگەی كورد لەبەغدا بەهێزبێت.
نێچیرڤان بارزانی لە بانگەشەەی حزبەەكەی لە ئاكرێ ڕایگەیاند، پارتی بە پاڵپشتی جەماوەرەكەی دەبێتە حزبی یەكەم لەسەر ئاستی عێراق و هاوشێوەی كوردستان داخوازی پێشكەوتن بۆ عێراقیش دەكەین، هەربۆیە پێویستە پێگەی كورد لەبەغدا بەهێزبێت.
ڕاشیگەیاند، هەوڵ دەدەین پڕۆسەی چارەسەری و ئاشتی سەربگرێت، چونكە پڕۆسەی چارەسەری دەبێتە هۆی بووژاندنەوەی گوندەكان.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی: گومانمان نییە جەماوەری پارتی حزبەكەیان سەربڵندتر دەكەن و بەهێزبوونی پارتی لە بەغدا واتە بەهێزبوونی كوردستان و بەسەركەوتنی پارتی، كوردستان دەچێتە قۆناغێكی دیكەی پێشكەوتنەوە.
جەختیشی كردەوە، ئەم هەڵبژاردنە بۆ جێبەجێ كردنی دەستوورە، هەربۆیە نوێنەری شایستە و بەتوانا دەنێرینە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشدا، ساڵ لەدوای ساڵ نەورۆز لە ئاكرێ جوانتر دەبێت و ئەم شارە بەشێكە لە مێژووی دانەبڕاوی پارتی و ئاكرێ بەر لە پارتی پشتیوانی بارزانی نەمر بووە.
