spot_imgspot_img

سبەینێ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

سبەینێ دووشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، لە سێ ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.

میدیای گۆڕان لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە بڵاویکردەوە: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

بە وتەی سەرچاوەکە، دابەشکردنی مووچە بە هەمان لیستی مانگی تەمموز دەبێت و لە سێ ڕۆژدا کۆتایی بە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە دێت و سەرجەم مووچەخۆران مووچەکانیان وەردەگرن.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ مانگی ئابی 2025، بڕی 945 ملیار و 817 ملیۆن دیناری خستە سەر هەژماری دارایی هەرێم.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە