قوباد تاڵەبانی، لە میانەی بانگەشەی لیستی یەکێتی لەناو کاسبکارانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی ڕایگەیاند، یەکێتی چیتر ڕێگە نادات چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان باجی سیاسەتی هەڵەی لایەنی دیکە بدەن.
قوباد تاڵەبانی، لە هەژماری خۆی بڵاویکردووەتەوە: “هات و نەهاتی مووچە و نەبوونی بودجە و ئەو ناسەقامگیرییە داراییەی ساڵانێکە بەرۆکی کوردستانی گرتووە، زیانی نەک هەر بە مووچەخۆران، بەڵکو بە کاسبکاران و پیشەوەران و کاسبکارانی بازاڕ و هەموو چین و توێژەکان گەیاندووە”.
ئەوەشی وتووە: “پیشەوەران و کاسبکاران و خەڵکی بازاڕ دەبێت لە خۆیان بپرسن کێ هۆکاری ئەم ناسەقامگیرییە داراییەیە و کام لایەنیش هەوڵی داوە بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا سەقامگیریی دارایی بۆ کوردستان بگەڕێنێتەوە؟”.
دەشڵێت: “لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەی 23ی پیشەوەران و کاسبکاران ڕوونم کردەوە کە سەرکەوتنی یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا یارمەتیدەرە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریی دارایی بۆ بازاڕی کوردستان، چونکە ستراتیژی یەکێتی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەی بودجە و مووچەیە و رێگە نادات چیتر چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان باجی سیاسەتی هەڵەی لایەنی دیکە بدەن”.
