کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و ثةڵەهەور دەبێت لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى دورست بوونى تۆزێکى سووک هەیە لە هەندێ ناوچەدا.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەوەشی وتووە: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 26پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
