سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق چالاکوانێکی تيکتۆکی بەهۆی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی “ناشایستە” لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا دەستگیرکرد.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاند، لیژنەی دژە ناوەڕۆکی ناشایستە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستیکردووە بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر چالاکوانێکی تیکتۆک بە ناوی (زەینەب یوسف) بەهۆی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکێک کە بە ناشایستە و نائەخلاقی دادەنرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکە چاودێری هەموو جۆرە ناوەڕۆکێکی ناشایستە دەکات لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا و بەپێی یاسا ڕێکاری یاسایی ڕێگریکردن لە دژی سەرپێچیکاران دەگرێتەبەر.
