spot_imgspot_img

ئەردۆغان: هیچ هاوکێشەیەکی سیاسی بەبێ تورکیا دانامەزرێت

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، تورکیا بووەتە کلیلی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا و جەختیکردەوە، هیچ هاوکێشەیەکی سیاسی لە سووریا و غەززەوە تا دەگاتە شەڕی ئۆکراین، بەبێ وڵاتەکەی دانامەزرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکیدا وتی: “ئەمڕۆ کاتێک باس لە ئاشتی، ئارامی و سەقامگیری دەکرێت، یەکەم وڵات کە دێت بە مێشکتدا تورکیایە”.

وتیشی: “کاتێک باس لە سۆز، بەزەیی و دادپەروەری دەکرێت، یەکەم شت کە لە زەیندا وێنا دەکرێت، گەلی تورکیایە”.

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیکردەوە: “لە سووریاوە بۆ غەززە، لە کەنداوەوە بۆ ململانێکانی نێوان روسیا و ئۆکراین، هیچ هاوکێشەیەک بەبێ تورکیا دانامەزرێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە