بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حزبه‌كه‌یان پێداگره لەسەر ئەوەی پێش هەڵبژاردن به‌غدا دوو مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای دهۆك ڕایگەیاندووە، پارتی پێداگرە لەسەر ئەوەی پێش هەڵبژاردن بەغدا دوو مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆ ڕەوانە بكات و بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه عێراق ده‌ستی به رێكاره‌كانی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10 كردوه، به‌ڵام هێشتا مووچه‌ی مانگی 8ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ڕه‌وانه نه‌كراوه.
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی لە بانگەشەی حزبەكەی ئەمڕۆ لە شێخان وتی، “ئەولەویەتی ئێستای پارتی دابین كردنی مووچەی خەڵكی كوردستانە و پێم وایە ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت”.
هاوكات، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغدا بۆ میدیای پارتی وتی ” ئەم ھەفتەیە مووچەی مانگی ھەشت دەدرێت، بڕیارە ھیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت، چونکە بەپێی یاسای بودجە نابێت ھیچ مووچەیەک بفەوتێت.”
ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، 120 ملیار دینارییان وه‌ك به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له داهاتی نانه‌وتی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كردوه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نووسراوی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی 8ی هه‌رێمی ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كردوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هەفتەیەدا مووچه خه‌رج بكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بۆ ناردنی موچه‌ی مانگی 9 به‌ر له هه‌ڵبژاردن، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم تاوه‌كو سه‌ره‌تای مانگی 11 ئه‌م رێكارانه بگرێته‌به‌ر: 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ مانگی نۆ ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكات و هه‌روه‌ها میزان موراجەعەی مانگی ن9ۆ، کە ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتەکانی حکومەت لەخۆدەگرێت، بداته به‌غدا.
