نێچیرڤان بارزانی: ئەولەویەتی پارتی دابین كردنی مووچەیە

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بانگەشەی حزبەكەی لە شێخان وتی، “ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە و ئێمە ناوی دەنێین، قۆناغی جێبەجێکردنی دەستوور” و دەشڵێت: باوەڕم وایە كێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە بانگەشەی پارتی لە شێخان ڕایگەیاند، “ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە و ئێمە ناوی دەنێین، قۆناغی جێبەجێکردنی دەستوور. ئەو دەستوورەی پێویستە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، ئەو سیستمەی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەکاریدەهێنێت بەتەواوی مەرکەزییە.”

لەبارەی جێبەجێکردنی دەستووریش، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا، “ماوەی 20 ساڵە بەغدا خۆی لە جێبەجێکردنی دەستوور دەدزێتەوە.”

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دا، “ێویستە ئەوە بزانن بۆچی پێویستە پارتی بەهێز بێت، چونکە بەهێزبوونی پارتی لە بەغدا، بەهێزبوونی کوردستانە، گەرەنتی پاراستنی کوردستان پارتییە، پیویستە پێویستە بەهێزەوە بچێتە بەغدا، پارتی گەرەنتی پێکەوە ژیانە، پارتی گەرەنتی ئاوەدانکردنەوەی کوردستانە.”

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی خەڵکی دەڤەرەکە لە قۆناغەکانی پێشوو وتی، پێشمەرگەکانی دەڤەری شێخان بە هەموو رەنگەکانەوە بەیەکەوە خەباتیان کارد و بەیەکەوە داستانەکانی سەرکەوتنیان تۆمار دەکرد و وتی، “ئامادەبوونی تەواوی پێکهاتەکانی شێخان واتای پێکەوەژیانە”.

جێگری سەرۆکی پارتی بە جەماوەی پارتی وت، “گەرمایەتی ئێوە وا پێشان دەدات، کاتێک باسی یەک ملیۆن دەنگ دەکەم، کەم بێت.”

وتیشی، “ئەولەویەتی پارتی ئێستا، دابینکردنی مووچەی خەڵکی کوردستانە، باوەڕم وایە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت، هەروەها سەرباری فشارەکان و زەحمەتییەکان، میللەتی کورد بۆ هەمووان سەلماندی لەگەڵ وڵاتی خۆیان کوردستان، لەگەڵ پارتی دەمێننەوە، بە پشتیوانی خودای گەورە، کوردستان لەو قۆناغە سەختەش دەگوازینەوە قۆناغێکی گەشتر و ئاوەدانترگ.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە