ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق هیچ تێبینییەکی لەسەر “هەژماری من” نییە و ورووژاندنی ئەم بابەتە بۆ موزایەدەیە، ئەگینا “ هەژماری من” سەرکەوت و “تەوتین” کۆتایی هات.
بەپێی پێگەی “هەژماری من” نزیکەی 600 هەزار مووچەخۆر کارتە بانكییه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا وەرگرتۆتەوە، هەروەها 90%ـی فەرمانبەرانی مەدەنی لە پارێزگای سلێمانی “هەژماری من”ـیان پڕ کردۆتەوە.
شوان محەمەد ڕۆستەم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، ڕایگەیاندووە، “هەژماری من چەسپا و جگە لە کۆمەڵێک خەڵکی لابەلا کەس تێبینی لەسەر نییە، مەعقول نییە دژایەتی ژێرخانی بەهێزی ئەلیکترۆنی کوردستان بکرێت.”
شوان محەمەد، دەڵێت: “هەژماری من هیچ گرفتێکی نییە و لەداهاتوودا دەبێتە هۆی گەشەی ئابووری کوردستان.”
هه‌ژماری من، یه‌كێكه له پرۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو ده‌ستكه‌وت بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات. پرۆژه‌كه بریتییه به بانكییكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكیی له ژماره‌یه‌ك بانكی بازرگانی له هه‌رێم و هه‌روه‌ها بانكی بازرگانی عێراقی كه بانكێكی حكومییه. به‌ڵام پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ڕەت ده‌كرایه‌وه و داواكرا هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، به بانكی كردنه‌كه له بانكه عێراقییه‌كان بێت كه پرۆسه‌كه له‌وێ به “ته‌وتین” ناسراوه.
ئه‌م داوایه له سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش هاته پاڵی و پشتگیریی كرد، به‌ڵام دواتر پاشه‌كشه‌ی لێ‌كرد و ڕێگه‌ی به به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی “هه‌ژماری من” دا له سنووری سلێمانی و بڕیاریدا سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی بەشداری لە “هەژماری من” بكەن و بەرپرسانی حزبەكە وتیان، “بەو مەرجە بە هەژماری من ڕازی بوون، كە لە نووسنگەی سەرۆك وەزیرانەوە گوزراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی”.
