spot_imgspot_img

Google AI Pro، بۆ مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بێ بەرامبەرە

لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی ستراتیژیی نێوان وەزارەتی پەروەردەی عێراق/خوێندنی باڵا و کۆمپانیای گووگڵ، ئێستا خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق و کوردستان دەتوانن بۆ ماوەی 12 مانگ بە خۆڕایی سوود لە تەواوی تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی Google AI Pro وەربگرن کە Gemini 2.5 Pro و زیاتری لەخۆگرتووە!

مافپەروەر کامۆ خدر، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی ستراتیژیی نێوان وەزارەتی پەروەردەی عێراق/خوێندنی باڵا و کۆمپانیای گووگڵ، ئێستا خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق و کوردستان دەتوانن بۆ ماوەی 12 مانگ بە خۆڕایی سوود لە تەواوی تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی Google AI Pro وەربگرن کە Gemini 2.5 Pro و زیاتری لەخۆگرتووە!

چ تایبەتمەندییەکی ناوازە بەدەست دەهێنیت؟

Gemini 2.5 Pro: بەهێزترین مۆدێلی ژیری دەستکرد بۆ شیتەڵکردنی زانیاری، نووسین، فیدباکدان، و چارەسەرکردنی پرسیارە ئاڵۆزەکان.

Veo 3: توانای دروستکردنی ڤیدیۆی کوالێتی بەرز بە ژیری دەستکرد.

NotebookLM Pro: پڕۆژە و ئەرکەکانت بە ٥ جار خێراتر ئەنجام بدە!

2TB Google Drive: بیرگەیەکی زۆر گەورە لە گووگڵ درایڤ بە خۆڕایی بۆ پاشەکەوتکردنی فایلەکانت.

تێکەڵکردنی Gemini: بەکارهێنانی Gemini لە ناو ئەپەکانی وەک Gmail، Docs، Sheets، و زیاتر…

لە ڤیدیۆکەدا چی فێر دەبیت؟

ئەو مافپەروەردە بەشێوەی ڤیدیۆ زانیاری تەواو دەخاتەروو و دەڵێت”هەنگاو بە هەنگاو پێت دەڵێم چۆن دەتوانیت ئەم ئۆفەرە چالاک بکەیت و چۆن بە ووردی سوود لە ئیمەیڵی زانکۆکەت وەربگریت بۆ دڵنیابوونەوە. تەنها پێویستت بە ئیمەیڵی فەرمی زانکۆ (domain) و چەند هەنگاوێکی سادە دەبێت!

لێنکی چالاککردنی ئۆفەرەکە:

https://one.google.com/ai-student

تێبینی گرنگ: ئەم ئۆفەرە بۆ ماوەیەکی کاتییە و دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ گەشەپێدانی ئاستی خوێندن و کارە ئەکادیمییەکانت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە